به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی ئیدارەی گه‌رمیان چەند بڕیارێکی لەبارەی رێكخستنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی غازی شل ده‌ركرد و رایگه‌یاند" بریكارانی فرۆشتنی غازی شل له ژێر چاودێری ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌كدا غاز به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كه‌ن".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا بۆ سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان به نزیكه‌یی (١٤) تانكه‌ر غازی شل دابینكراوه و به نزیكه‌یی بۆ هه‌ر ڕۆژێك (٣٤) تۆن واتا دوو هه‌زار و (٨٠٠) بوتڵ ده‌كات، هه‌ر ئه‌مڕۆش یادگار فه‌تاح به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌وت و كانزاكانی گه‌رمیان له‌گه‌ڵ هۆبه‌ی به‌رهه‌مه‌نه‌وتییه‌كان سه‌باره‌ت به جێبه‌جێكردنی چه‌ند ڕێكارێك بۆ دابه‌شكردنی غازی شل كۆبوه‌وه و ژماره‌یه‌ك بڕیاریان ده‌ركرد كه بریتین له‌مانه:
1ـ کارگەکانی پڕکردنی بوتڵی غازی شل لە ژێر چاودێری فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیماندا ئەو بڕە غازەی بۆیان دابیندەکرێت لەماوەی یەک هەفتەدا و بە سێ وەجبە بەسەر بریکاراندا دابەشدەکرێت.
2- بریکارانی فرۆشتنی غازی شل لەژێر چاودێری ئەنجومەنی گەڕەکدا دابەشیدەکەن بەسەر هاوڵاتیاندا.
3- ڕۆژانە بە گوێرەی پێویستییان غازی شل بۆ نانەواخانە و چێشتخانە و خواردەمەنی و کێڵگەکانی پەلەوەر دابین دەکرێت.
4ـ نرخی یەک بوتڵ غازی شل بریتیە لە ٧٥٠٠ دینار.