نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە

بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە نرخی دینار بەرامبەر دۆلار بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی کاتی کردنەوەی بازاڕ بە شێوەیەکی خەیاڵی بەرزدەبێتەوە کە دەمێکە نرخی لەو شێوەیە بەرزی بەخۆوە نەبینیووە.

پەیامنێری " سپی " لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٤ هەزارو ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٦ هەزارو ١٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٣ هەزارو ٥٠٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٧ هەزارو ٣٠٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزارو ٤٥٧ دینار.
- نرخی ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ٣ هەزارو ٢٤٥ دینارە.



AM:09:45:29/04/2024