كەشناسی هەرێم لەبارەی ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (٥٣) ملم زیاتر بووە". 

کەشناسی هەرێم لە داتایەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئەمڕۆ لە هەرێمی كوردستان(١٢٧.٥) ملم بووە و بەراورد بە ساڵی ڕابردوو (٥٣) ملم زیاتر بووە".

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکیشدا باس لەوە دەکات، لەبەر ئەوەی بارانبارین دەكەوێتە دوو ڕێكەوتی جیا لە كاتی وەرگرتنی باران بۆ نموونە پێش كاتژمێر (١٢)ی شەو و دوای كاتژمێر (١٢)ی شەو، بۆیە لێرەدا لە كاتی وەرگرتنی باران بە گوێرەی داتای كەشناسی بە بارانی (٢٤) كاتژمێر دادەنرێت، ئەگەر لە حاڵەتێكدا بارانەكە بكەوێتە دوای كاتژمێر (١٢)ی شەویش هەر بە بارانی (٢٤) كاتژمێر حساب دەكرێت.


PM:06:01:13/01/2022