ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کۆچی دوایی کرد

ئەمشەد شەممە مامۆستا حەمە رەشید ماوەتی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو ئەمشەو بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردو لە مزگەوتی ( حاجی رەزای چەرمەگا ) لە سلێمانی سەلاحەدین بەهادینی ئەمینداری ئەو حیزبەش بەشداری مەراسیم نوێژی مردویان لەسەر کرد.

(حەمە ڕەشید ماوەتی) ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوو بووەو یەکێکە لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەرانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.

یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان حیزبێکی ئیسلامیی سوننەیە لە باشووری کوردستان، لە ئێستادا لە پەرلەمانی کوردستان وەک لایەنی ئۆپۆزسیۆن دەردەکەوێت. یەکگرتوو بەحیزبێکی نزیک و لایەنگیر لە ئیخوان موسلمین دادەنرێت و ساڵی ١٩٩٤ دامەزرا.



AM:12:02:16/01/2022