بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری دەدات لە رۆشتن بە کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ( ٦٠ م)، لەبەر ئەوەی ئەو رێگا سەرەکییەی سلێمانی هەمووی شەختەو سەهۆڵبەندانە.
لە ئاگاداریە بەپەلەدا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە لە ئێستادا کۆی گشتی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - ٦٠مەتری - وسەرجەم سەرپردەکان بەستەڵەک بووە وشۆفێری کردن تیایدا مەترسیدارە وئەگەری کەوتنەوەی رووداوی مەترسیداری ھاتوچۆیی لێ دەکەوێتەوە.
هاتوچۆی سلێمانی داوا لەھەمووان دەکات، ئەمشەو و سەرلەبەیانی شۆفێری نەکەن و سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن لەبەرسەلامەتی گشتی لە دوێنێ شەوەوە تا پاشنیوەڕۆیەکی درەنگ بەفر لە سلێمانی و چواردەوری باری و، ئەمشەو دنیا بەرەو ساماڵ دەچێت و ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی شەختەو سەهۆڵبەندان.