سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و میرنشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی ئیمارات به‌ڕێكه‌وت و بڕیارە له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کۆبێتەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی حكومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، به سه‌ردانێكی فه‌رمی به‌ره‌و میرنشینی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی ئیمارات به‌ڕێكه‌وت، له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان و شێخ عه‌بدوڵا بن زاید ئال نه‌هیان وه‌زیری ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانی دیكه‌ی ئیمارات كۆده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له دیداری سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسانی باڵای ئیماراتدا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و ده‌رفه‌ته‌كانی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان له ئیمارات و پته‌وكردنی میكانیزمه‌كانی هه‌ماهه‌نگیی و هاریكاری له بواره جۆراوجۆره‌كاندا ده‌كرێت.