فەرماندەیەکی باڵای یەکێتی خانەنشین دەکرێت

یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاریدا بە دانانی  لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد لە جێگەی جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەگە.

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی کانوونی دووەم،  یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند " لیوا ڕوكن بەختیار محەمەد، ڕاوێژكاری وەزیری پێشمەرگە و ئەندامی بۆردی چاكسازی لەوەزارەت دیاری كردووە  لەشوێنی جەبار یاوەر ببێتە ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەو جەبار یاوەەیش لە پۆستەکەی خۆیدا خانەنشین بکرێت".

 
وێنەی لیوا ڕوکن بەختیار محەمەد ئەمینداری  نوێی گشتی وەزارەتی پێشمەرگە



PM:09:33:29/01/2022