ئاسانکارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکاران

وەزارەتی پەروەردە بڵاویکردەوە، ئاسانكاری بۆ خوێندكاران دەكرێت لەكاتی گواستنەوەیان لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە، یان لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە.

ئەمڕۆ ٦ی شوبات، وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، پێشتر بۆ گواستنەوەی قوتابی لە قوتابخانەیەك بۆ قوتابخانەیەكی دیكە یان لە پارێزگایەك بۆ پارێزگایەكی دیكە، ماوەی  ٧ بۆ ١٠  ڕۆژی پێویست بوو بۆ ئەنجامدانی كارەكان، بەڵام ئێستا لە رێگەی سیستمی ( ئی پەروەردە E- Parwarda )بەماوەی چەند خولەكێك كارەكە ئەنجامدەدرێت، کە ئەمەش ئاسانکارییەکی تەواوە بۆ خوێندکار.

ئەوەش هاتووە، لە ڕێگەی سیستمەكەوە تەواوی داتای قوتابییەكە لە قوتابخانەی پێشووتری دەگوازرێتەوە بۆ قوتابخانە نوێیەكەی و لە قوتابخانەكەی پێشتریشی وەك ئەرشیف دەمێنێتەوە.



AM:10:37:06/02/2022