بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم بنکە تەندروستییەکانی سلێمانی و تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخان دەکاتەوە، کە بەبێ کارتی ڤاکسین مووچە نەدرێتە هیچ کارمەندێک، تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، کە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخان کراوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسین موچەی مانگی دوو بەهیچ فەرمانبەر و کارمەندێک نەدرێت تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.
ئەم هەنگاوەش لەپێناو پابەندبوونی هەمووان بە بە کارهێنانی ڤاکسین و سەلامەتی و تەندروستی.