سلێمانی.. پێنج کەس بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك پێنج  کەسیان بە تۆمەتی دزیکردن لە هاوڵاتیان دەستگیرکرد.

ئەمڕۆ ٧ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیس سیتەك لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد و توانیان بەبڕیاری دادوەر پێنج تۆمەتباری بەناسنامە سووری دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر دوو ئوتومبێلدا كە بە تۆمەتباران بووە.

باسی لەوەشکرد هەریەکە لە تۆمەت بارەکان بەناوی (ح، ع، ر)لەدایكبووی ٢٠٠٠(ئ ، ع ، ح) لەدایكبووی ١٩٩٦ (ئ، ع ق) لەدایكبووی ١٩٨٩(ا ، ی ، ش) لەدایكبووی ١٩٨٩، (ا ، ی ، م ) لەدایكبووی ٢٠٠٦ بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:01:51:07/02/2022