مێردمنداڵیکی تەمەن (١٥) ساڵ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مێرمنداڵێکی تەمەن (١٥) ساڵی خەڵکی مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی (پارسا نامداری) لە شوێنی کارەکەی خۆی هەڵواسی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئەوەشی خستەڕوو، (پارسا نامداری) تەمەنی (١٥) ساڵ بووە و لە شوێنی کارەکەی (میکانیکی) بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.