وه‌زاره‌تی كار و كاروباری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەوە، ژمارەیەک
هەلی کاریان ڕەخساندووە، پێویستیان به
دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك ھه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ھه‌یه.
ئەمڕۆ ٧ی شوبات دووشەممە، بەپێی راگه‌یه‌ندراوێكی
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، پاڵپشت به نوسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی دیوان ژماره (٢٧٥) له ١٣/١/٢٠٠٠ و فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی
كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به ژماره (١١٨ ) له ١/٢/٢٠٢٢ ڕایگەیاند، "پێویستیمان
به دامه‌زراندنی ژماره‌یه‌ك ھه‌ڵگرانی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس ھه‌یه بۆ سه‌نته‌ری
ئۆتیزمی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی بیتوێن
له رانیه".
رێنماییه‌كانی دامه‌زراندن:
- كارگێری كار به‌شی ئیداره بڕوانامه‌ی
به‌كالۆریوس ره‌گه‌زی مێ یه‌ك دانه
- توێژه‌ری ده‌رونی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس
ره‌گه‌ز مێ یه‌ك دانه
- توێژه‌ری كۆمه‌لایه‌تی بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس
ره‌گه‌ز مێ یه‌ك دانه
- په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس
ره‌گه‌ز مێ چوار دانه
- كارگوزار بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی ره‌گه‌ز
مێ یه‌ك دانه
- شۆفێر بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی ره‌گه‌ز نێر
دو دانه
- پاسه‌وان ئاماده‌یی به‌ره‌و خوار ره‌گه‌ز
نێر دو دانه.
هەرلە
ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "پێویسته پێشكه‌شكاری فۆڕمی
دامه‌زراندن ته‌مه‌نی نێوان (٢٤ بۆ ٣٦) ساڵ بێت و دانیشتوی ناحیه‌ی حاجیاوه بێت،
پركردنه‌وه‌ی فۆڕمیش ته‌نها به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌بێت بۆ ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له
ئەمڕۆ ٧ی شوباتەوە تا ١٤ی ئه‌م مانگه ده‌بێت.