بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببێتەوە، بۆ بڕیاردان لەسەر پرسی پۆستی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی شووباتی ٢٠٢٢ مەکتەبی سیاسی پارتی بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی کۆدەبێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسی سەرۆک کۆماری داهاتووی عێراق دەکرێت.
پشتر پارتی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەستنیشان کردبوو، بەڵام دواتر دادگای فیدڕاڵی عێراق بەهۆی هەبوونی کەیسی پەیوەست بە گەندەڵییەوە ناوبراوی لەو پاڵاوتنە دوورخستەوە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆش ئهنجومهنى نوێنهرانی عێراق دهرگاى خۆپاڵاوتنی بۆ كاندیدى پۆستى سهرۆك كۆمار کردەوە، کە له سبهینێ چوارشهممهوه دهستپێدهكات و ماوهى سێ ڕۆژیش دهخایهنێت.