لەسنوری ئیدارەی زاخۆ، کەسێک دوای ئەوەی
بەتۆمەتی ئەنجامدانی فێڵکردن بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو بوو لەباڵەخانەیەک خۆی
فڕێدایە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٠ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی
زاخۆ لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، شەوی رابردوو تۆمەتبارێکی تەمەن ٤٥ ساڵ
دوای ئەوەی بەپێی ماددەی ٤٥٦ ی سزادانی عێراقی بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو لەباڵەخانەیەک
خۆی فڕێداوەتە خوارەوە، دوای خۆفڕێدانە خوارەوەی تۆمەتبارەکە کەوتوەتە سەر ئۆتۆمبێلێک
و برینداربوو، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
بەپێێ ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیسی زاخۆ ئەوکەسە بە
تۆمەتی فێڵکردن و هەڵخەڵەتاندن دەرمانی دەستگیر کردنی بۆ دەرچووە، پۆلیسی زاخۆ
وردکاری ئەو تۆمەتانەی بڵاونەکردوەتەوە کە کەسەکەی پێ تۆمەتبار کراوە.