هۆشیار زێباری: رەتکردنەوەی من رۆژێکی دڵتەنگە بۆ عێراق

هۆشیار زێباری، كاندیدی پێشووی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق دەربارەی بڕیارەكەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سه‌رسوڕمانم به‌ بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵ دێت، به‌ڵام رێزی لێده‌گرێت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ سته‌مم لێكراوه‌". 

کەمێک پێش ئێستا هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خاڵی مەسعود بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" من هەموو مەرجەکانى کاندیدبوونم تێدا بوو هیچ کێشەیەکى یاساییم نەبووە، بەلام ئەم بڕیارەى کە ئێستا دادگا داویەتى به‌ ئیمتیاز سیاسیه‌  و کەسانێک لە پشتییەوەیەتى". 

زێباری ئەوەشی خستەڕوو، پرسەکە لە من گەورە ترە و هەندێ لایەن و وڵات نایەوێت عێراق سەرۆکێکى بەهێزی هەبێت. 

لەبارەى پابەندبون بە بڕیارى دادگە وتی" رێز لە بڕیارى دادگە دەگرین و چەندین بژاردەى یاساییمان لەبەردەستە ئەنجامى بدەین، بەڵام دەتوانم ستەمم لێکراوە کە ویستومە خۆم بۆ پۆستى سەرۆکى کۆمار کاندید بکەم".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ ڕۆژێکی دڵتەنگە بۆ عێراق و دەزانم خەڵکی عێراقم لەگەڵە، (١٣) ساڵ بەو پەڕی پاکیەوە خزمەتی عێراقم کرد، دەرەنجامەکەی ئەوەبوو بە بڕیاری سیاسی دووریان خستمەوە. 

جەختیشیکردەوە، تاوەکو ئێستا پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ کاندیدێکی تری بەربژێر نەکردووە بۆ ئەو پۆستە، من تاکە کاندیدی پارتی بووم بۆ پۆستەکە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڕیاری دادگەی فیدراڵی عێراق هۆشیار زێباری لە بەربژێربوونی سەرۆک کۆمار دوورخرایەوە. 


PM:03:45:13/02/2022