نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار دادەبەزیت

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ دوای کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

پەیامنێری  (سپی) لە بازاڕی دراو لە سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەمشێوەیە راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٥ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٤ هەزار و ٨٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٥٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەمشێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ٣ هەزار و ٢٢٥ لیرەیە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٢ هەزار و ٤٤١ دینار.



AM:10:09:09/05/2024