پەروەردەی کەلار: مووچەی سێ مانگی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلار ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ پارەی سێ مانگی وانەبێژانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دابەشدەکرێت". 

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی کەلاردا کە ئاراستەی قوتابخانەکانی سنوری پەروەردەکەی کردووە، ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ دووشەممە پارەی مانگەکانی (نیسان، ئایار و حوزەیران)ی ساڵی (٢٠٢١) دابەشدەکرێت. 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێویستە مامۆستایانی وانەبێژ کاتژمێر (١١:٠٠)ی بەیانی سەردانی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن. 


AM:09:17:14/02/2022