هەولێر.. ژنێکی بە ساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژرا

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت" ئافرەتێكی بە تەمەن لەلایەن كوڕەكەیەوە بە چەقۆ كوژرا، کوڕەکەی بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی نەخۆشی دەروونی هەبووە". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له‌ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌" دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەحاڵەتێکی کوشتن لەبەحرکە ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو دەرکەوت کە ئافرەتێکی بەساڵاچو لەلایەن کوڕەکەیەوە بەچەقۆ کوژراوە، کە کوڕەکەی بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی، نەخۆشیی دەرونی هەیە". 

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌، ئافرەتەکە تەمەنی (٧٠) ساڵە و کوڕەکەشی تەمەنی (٣٦) ساڵە، لە کاتی ئێستادا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیرکراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە تاکو رێرەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو بگیرێتەبەر.


AM:08:52:16/02/2022