دەستەی وەبەرهێنان: 120 هەزار هەلیكارمان رەخساندووە


دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، 120 هەزار هەلیكاریان رەخساندوە و بەمەرجێكیش مۆڵەت بە پڕۆژەكان دەدرێت كە 75%ی كرێكاری ناوخۆیی بن.

د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە، بۆ ھەلیكار بڕیارێك دراوە ھەر پڕۆژەیەك پێویستە ٧٥%ی كرێكاری ناوخۆیی بن، ئەگەرنا مۆڵەتی پێنادرێت لە بواری وەبەرھێنان و ئێستا ھەر داواكاریەك بێت جێبەجێ پەسەندی ناكەن، پێویستە بۆ ھێنانی كرێكار ڕوونكردنەوەیان پێبدەن كە دەیانەوێت كرێكار لەچ بوارێك بۆ ھەرێم بێنن، ئەگەر لە ھەرێم ھەبێت پێویستە لە ھەرێم دابینی بكەن".

ناوبراو روونیكردۆتەوە، ئەوان دوو جۆر ھەلیكاریان ھەیە، ڕاستەوخۆ ئەوانەی لە پڕۆژەكان بە بەردەوامی كار دەكەن كە ١٢٠ ھەزار ھەلیكارەو ناڕاستەوخۆ كە بۆ ھەر پڕۆژەیەك بە ھەزاران ھەلیكار دابین دەكرێت، چونكە پڕۆژەكان ھەمووی پێویستی بەكرێكاری جۆڕاوجۆر ھەیە، وەكو نەجاڕی و كرێكاری گواستنەوە و ئەوانەی بەڕۆژانە كار دەكەن، بوارەكانی دیكەش، جگە لەوەش بەگەرخستنی كارگەكان وەكو كارگەی شیش، چیمەنتۆ، دەرگا و پەنجەرە و كارگەكانی دیكە، ئەوانە ھەمووی دەكەونە كار و ئەمەش ھەلی كارە بەشێوەی ناڕاستەوخۆ".

محەمەد شوكری باسی لەوەكردووە، پلانیان ھەیە بۆ ئەوەی ھەلیكار لەو ڕێژەی ئێستا ھەیە زۆر زیاتر بكەن، چونكە پڕۆژەی زۆریان لەبەردەستدایە  بۆ ئەوەی مۆڵەتیان بدەنێ و دەست بە كار بكەن.



PM:03:07:17/02/2022