کاتی یاری کلاسیکۆ دیاری کرا
ئەمڕۆ پێگەی لالیگای ئیسپانی کاتی یاری کلاسیکۆی لە نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید دیاری کردوو مانگی داهاتوو یاریەکە بەڕێوە دەچێت.
پێگەی لالیگای ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، لە 20/3/2022 یاری کلاسیکۆ لە نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت و یاریەکەش لە یاریگای بێرنابیۆ دەبێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا پێشەنگی لالیگایەو بەرشەلۆنە لە پلەی چوارەمە، هەلی بردنەوەی نازناوەکەی زۆر کەمە.
PM:09:30:23/02/2022