یەکێتی سێ پاڵێوراوی هەیە

مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاش دوو زنجیرە کۆبوونەوە کە لەپاشنیوەرۆی ئەمرۆوە دەستی پێکردوە‌ بریار درا هەریەک لە بەرهەم ساڵح‌ وفوئاد مەعسوم کاندیدی مەکتەبی سیاسین بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، هاوکات نەجمەدین کەریمیش خۆی بریاری داوە بەردەوام بێت لەسەر کاندیدکردنەکەی بەم پێیەش یەکێتی سێ کاندیدی هەیە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست سپی میدیا کەوتووە، لەو کۆبونەوەیەی کە ئەمرۆ شەممە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە سلێمانی بەرێوەچوو، کە هەریەک لە کۆسرەت رەسوڵ‌و بەرهەم ساڵح‌و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەشداریانکرد‌و تێیدا چوار کاتژمێری خایەند رێککەوتن کە یەکێتی دوو کاندیدی فەرمی بۆ ئەو پۆستە هەبێت ئەمە جگە لە نەجمەدین کەریمیش.
لەو کۆبونەوەیەدا نەجمەدین کەریم جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو پاشەکشە ناکات لە خۆ کاندیدکردنی‌و بەردەوام دەبێت.
مەکتەبی سیاسی بە نەجمەدین کەریمیان راگەیاندووە کە نابێت خۆی کاندید بکات.
هەردوو ناوی بەرهەم ساڵح‌و فوئاد مەعسوم ئاراسەتەی سەرۆکی هەرێم دەکرێت‌، تائێستا نەزانراوە ئایا سەرۆکی هەرێم یەکێکیان دەهێڵێتەوە، یاخود هەردووکیان وەک کاندیدی کورد لەرۆژی چوارشەمەدا دەخەنە بەردەم کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق.




PM:07:22:20/07/2014