لە چەند شوێنێكی دیكە نەوتی سپی ماڵان دابەشدەکرێت

بریاره‌ ئەمڕۆ لە قه‌زای دوکان و سنوری ئیدارەی راپەڕین و سبەینێش لە چەمچەماڵ نەوتی سپی ماڵان دابەشبکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە نەوت لە سنوری قەزای دوكان و ناحیەی سەركەپكان لە ئیدارەی ڕاپەڕین دابەش دەكرێت.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، بۆ هەر خێزانێك بڕی (٢٠٠) لیتر بە نرخی (٥٥) هەزار دینار دەبێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سبەینێ دووشەممە بەهەمان شێوە نەوت لە سنوری قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ دابەش بكرێت.


PM:02:05:27/02/2022