پارتى لەسەر بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراق هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیەند

سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی دەڵێت" رێز لە بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى دەگرین".

ڤیان سەبرى سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند" کردنەوەى دووبارەى دەرگاى خۆپاڵاوتن بە بڕیارى پەرلەمان بە دەنگى زۆرینەى سادە (٨٣ بۆ ٨٤) پەرلەمانتار یەکلایی دەکرێتەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، پاش کردنەوەى دەرگاى خۆپاڵاوتن جارێکى تر رێبەر ئەحمەد کاندیدەکەینەوە بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار و نایگۆڕین، هاوپەیمانى سێ قۆڵیش یەک دەنگە لەسەر پرسەکان.  

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای فیدراڵی لەسەر پرسی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار لەلایەن سەرۆكایەتی پەرلەمانەوە كۆبوویەوە و وتی" هیچ ماددەیەکی دەستووریی ‌و یاسایی نییە کە ڕێگه‌ بداتە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دووبارەکردنەوەی کاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆمار، ده‌كرێت دووباره‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆ كاندیدكردن به ‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بێت". 


PM:07:01:01/03/2022