بافڵ تاڵەبانی: بێباكی بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵك دەرئەنجامێكی نەخوازراوی دەبێت

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی کوردستسان لە ساڵیادی ڕاپەڕینی گەلی كوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت" بێباكی بەرامبەر داواكارییە رەواكانی خەڵك دەرئەنجامێكی دەبێت كە هەرگیز هیوامان بۆ نەخواستووە". 

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" راپەڕینی کورد وەستانەوە بو بەرامبەر نادادی و ستەم، هەوڵدان بو بۆ گەیشتن بە ژیانێکی سەرفرازانە و شەرەفمەند، بەڵام بەداخەوە هەڵە و کەموکورتی لەنێو جومگەکانی حکومڕانی، خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، پشتکردنە داخوازییە رەواکانی خەڵکی کوردستان و نەبونی خزمەتگوزاری، نیگەرانی هاوڵاتییانی گەیاندوەتە شوێنێک کە بوترێت (راپەڕینمان نەکرد بۆ ئەوەی دۆخەکە بەمشێوەیەی لێبێت)، دەبێت ئەمە ئاماژەیەکی مەترسیدار و راچڵەکێنەر بێت بۆ دەسەڵاتدارانی کوردستان". 

ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت شانازی و سەروەرییەکانی رابردومان نەکەینە قوربانی ململانێی تەسکی حیزبایەتی، دەبێت ئامانجەکانی راپەڕین بەدیبهێنین و خەونەکانی لەبار نەبەین، بێباکی بەرامبەر داواکارییە رەواکانی خەڵک دەرئەنجامێکی دەبێت کە هەرگیز هیوامان بۆ نەخواستووە. 


PM:01:10:05/03/2022