وێنە.. میریام فارس بە ستایلێکی زۆر سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت

میریام فارس لە نوێترین دەرکەوتنی بە ستایلە جیاوازەکەی دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، میریام فارس، نوێترین وێنەی خۆی لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە، کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ”، لەساڵی 1983 لەدایكبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.


AM:11:45:07/03/2022