سیستانی: بەرزكردنەوەی نرخی خۆراك و سوتەمەنی رێگەپێدراو نییە

ئایەتوڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای ئاینی شیعەكان لە عێراق رایدەگەیەنێت "بەرزكردنەوەی نرخ و قۆرخكردنی بازاڕەكان رێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە".

سیستانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەرزكردنەوە نرخ رێگەپێدراو نییە، بەشێك لەبازرگانانیش دەیانەوێت قۆرخكاری بكەن تا بەهای بازاڕەكەی بەرز بكەنەوە و ئەمەش رێگەپێدراو نییە".

سیستانی ئاماژەی بەوەكردووە، قۆرخكردنی خۆراك قەدەغە دەكات ئەوەی پشت دەبەستێت بە هەڵگرتنی خۆراك وەك سوتەمەنی و بەرهەمە نەوتیەكان یاخود پێكهاتە خۆراكییەكانی وەك خوێ و رۆن و چاوەڕێی دەكات نرخەكەی بەرز ببێتەوە و بەو جۆرەش قۆرخی دەكات رێگە پێدراو نییە، ئەو بازرگانانەشی هەوڵ دەدەن نرخەكان بەرزبكەنەوە و خۆراك لە هاووڵاتیان گلبدەنەوە و دواتر بە نرخێكی گرانتر بیفرۆشن بەهەمانشێوە دروست نییە.

لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە نرخی هەندێك لە شمەكەكان لە بازاڕەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان روو لە بەرزبوونەوە كردووە ئەمەش ترسی لای هاوڵاتیان دروستكردووە.
 



PM:09:24:07/03/2022