بوومەلەرزەیەک شاری کەلاری هەژاند

بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ١٣ ی ئازار بوومەلەرزەیەک گەرمیان و بە دیاریکراوی نزیک شاری کەلاری هەژاند.

بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٨ ی بەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە بووەو بە پانتایی ٦ کم بووە.

هێزی بوومەلەرزەکە ٣،٧ بە پلەی رێختەر بووەو خەڵکی شارەکە هەستیان پێکردووە.

بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و مادی بە دواوە نەبووە.



AM:10:00:13/03/2022