سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

هەر ئەمڕۆ، دارایی هەرێم خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی موچەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، سبەینێ دووشەممە مووچەی مانگی شوباتی یەکەی (٧٠ و ٨٠)ی هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

هاوکات بەپێی خشتەکە، بێت رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری، رۆژی چوارشه‌ممه‌ش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه‌ دابەش دەکرێت

هەروەها رۆژی پێنجشه‌ممەش مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانه‌ سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.


PM:04:24:13/03/2022