دژە تیرۆری كوردستان: دوو ئەندامی داعش دەستگیركران


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان (KCT)  رایدەگەیەنێت "هێزەكانمان لە شاری هەولێر دوو ئەندامی داعشیان دەستگیركردوە كە ئەندامی چالاكی رێكخراوەكە بون و بەهۆی ئەوەی لە بەغدا داواكراو بوون، ئەمڕۆ رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كران".

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان لەراگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوو تیرۆریستی داواكراو رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كرانەوە، هەردوو تیرۆریست (حسن فلاح فرحان مجول و مرتچی لگیف مشرف مجول) ئەندامی چالاكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری كوردستان لە شاری هەولێر دەستگیر كران و رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كرانەوە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو دوو تۆمەتبارە بەهۆی ئەوەی لە داواكراوانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق بوون، لەسەر داوای دەزگای ناوبراو و بە فەرمانی دادوەر لە رۆژی 16ی ئازاری 2022 رادەستی دەزگای دژەتیرۆری عێراق كرانەوە".



PM:03:30:16/03/2022