پێشبینییەکی نوێ بۆ کەشوهەوای ڕۆژانی جەژنی نەورۆز ڕاگەیەندرا

کەشناسێکی شارەزا پێشبینی دەکات، کە ڕۆژانی نەورۆز لە ناوچەکانی هەرێم کەشوهەوا سەقامگیر و ئاسمان هەور دەبێت، لە هەندێک کاتیش لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت. 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند" سبەینێ شەممە لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەرییەکانی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و شەپۆلێکی مامناوەند بۆ لاوازی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە بەگشتی لەناوچە شاخاوییەکاندا کاریگەری مامناوەند دەبێت و لە ناوچە نزمەکاندا لاواز دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی بە شێوەی نمە بارانی پچر پچر لەھەندێ کاتدا کاریگەری دەبێت.
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، کەشی رۆژانی نەورۆزیش زیاتر سەقامگیر دەبێت و ئاسمانی ناوچەکانمان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و ھەندێک کاتیش ئەگەری بارانبارین دەبێت بەرێژەی کەم و مامناوەند بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا. 


PM:04:10:18/03/2022