وەبەرهێنەرانی كوردستان و ئەڵمانیا هاوكاری یەك دەكەن


شاندێكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان لە ئەڵمانیان و چەند كۆبوونەوەیەكیان كردووە و بڕیاریشە لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە هاوكاری زیاتری یەكتر بكەن.

د.محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەر‌هێنان بە كوردستان 24ی راگەیاندووە "لەگەڵ كەرتی تایبەت و ژمارەیەك خاوەن كۆمپانیا و وەبەرهێنەری ئەڵمانی، تاوتوێی پیشخستنی ژێرخانی ئابووری هەرێمی كوردستانمان كردووە و لەدواین كۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ پارێزگاری كاسڵی ئەڵمانیا، باسمان لە پتەوكردنی هەماهەنگییەكان و بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان وڵاتی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان كردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەك وەبەرهێنەری گەورە بڕیاردرا، تیمێكی هاوبەش لە نێوان حكومەت و كەرتی تایبەتی ئەڵمانیا و دەستەی وەبەرهێنان پێك بهێندرێت و كار لەسەر سیكتەرە سەرەكی و پێویستییەكانی كوردستان بكەن، بەتایبەتی لە كەرتی كشتوكاڵ، پیشەسازی و رێگەوبان، بڕیاریشە مانگی داهاتوو شاندێكی حكومەت و وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن.




PM:07:46:18/03/2022