وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دهۆك رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ ژن و پیاوێك له به‌رده‌ڕه‌ش كوژراون".
هێمن سلێمان، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند" كاتژمێر ٣:٠٠ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشەممە بەهۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دوو هاوڵاتی له سنوری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كوژران".
ئەوەشی خستەڕوو، روداوه‌كه له گوندی گۆمەزەرد لە شارۆچکەی دارەتوو لە سنوری قەزای بەردەڕەش روویداوە و ئه‌و كه‌سانه‌ی كوژراون ژنێك و پیاوێك بوون و له‌لایه‌ن كه‌سێكی ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵانه‌وه كوژراون.
وتیشی" پاش روداوه‌كه بكوژه‌كه خۆی راده‌ستی هێزەکانی پۆلیس كردووه و به پێی مادده‌ی ٤٠٦ی یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیرگراوه".