هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت" لە دوو رۆژی جەژنی نەورۆزدا حەوت روداوی هاتووچۆ رویانداوە و بەهۆشیانەوە چوار کەس برینداربوون".
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەیەکەمین رۆژی نەورۆز چوار رووداوی ھاتووچۆ روویداوە کە پێکهاتبوون لە دوو پێکدادان و یەک وەرگەڕان و یەک روداویش بەھۆی نەمانی کۆنتڕۆڵ بوو".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی کەشف و ھێلکاری ھۆکارەکانی رووداوەکان بۆ پابەند نەبوون بەخێراییە یاساییەکان و و بێ ئاگایی و سەرقاڵی شۆفێر لە کاتی شۆفێریدا روویانداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دووەمین رۆژی نەورۆزدا سێ روداوی ھاتووچۆ رویداوە کە روداوی پێکدادان بووە، لەو سێ روداوە تەنھا یەک روداو لە سەیرانگای دوکان بوو و شەش برینداری لێ کەوتۆتەوە.