وێنە.. کەژێ هاوتا بە ستایلێکی نوێووە دەردەکەوێت

کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ هاوتا چەند وێنەیەکی سەرنجڕاکێشی خۆی بڵاوکردەوە. 

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و لەسەر وێنەکانی نوسیوویەتی" چاوەڕێی سوپرایز بن". 

کەژی هاوتا تەمەنی ٢٠ ساڵەو له‌ دایكبووی شاری هه‌ولێره، کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد و برازای هونەرمەندی ناوداری کورد زیاد ئه‌سعه‌دە، له‌ دوای ئه‌وه‌ی توانی له‌ ته‌مه‌نێكی بچووكه‌وه‌ به‌ ده‌نگه‌ خۆشه‌كه‌ی ناوبانگ په‌یدا بكات، لە ئیستادا خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە.


AM:11:10:23/03/2022