سیستانی بە ناڕاستەوخۆ لەسەر ئەو هێرشە دەدوێت کە دەکرێتە سەری

مەرجەحی گەورەی شیعەکانی عێراق، سیستانی وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە هێرشدەکەنە سەری و دەڵێت " وەڵامیان مەدەنەوە".

میدیاکانی نزیک مەرجەعیە بڵاویان کردەوە کە عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکانی عێراق بەو کەسانەی سەردانی دەکەن راگەیاندووە" جێنو مەدەن و وەڵامی ئەو کەسانە مەدەنەوە کە قسەتان پێدەڵێن ".

  دوێنێ کادیرێکی پێشکەوتووی پارتی بە ناوی نایف کوردستانیەوە لە پۆستێکدا هێرشی کردبوە سەر مەرجە گەورەکانی شیعە و لە ئەنجامدا بە سەدان کەس لە شیعەکان چوونە سەر بارەگای پارتی لە بەغدا و سوتاندیان.

مەسعود بارزانی و پارتی هێرشی سەر مەرجەعیەتیان مەحکوم کرد، لە هەرێم و لە نەجەفیش لە باشوری عێراق بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئەو کادیرەی پارتی دەرچوو.



PM:07:06:28/03/2022