یەكێتی لەسەر كوژرانی كادیرەكەی كەركوك هاتە دەنگ


یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەسەر كوژرانی كادیرێكیان لەگەڵ پۆلیس لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و رادەستكردنیان بە یاسا.

راگەیاندنی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی نشتیمانی كوردستان راگەیاندراوێكی لەسەر كوژارانی كادرێكی یەكێتی لەكەركوك بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە "بەداخەوە ئەمڕۆ كادرێكی كۆمیتەی پەنجا عەلی بەناوی رێبوار محەمەد ئەمین، لەگەڕەكی پەنجا عەلی لەلایەن چەند كەسێكەوە كوژرا".

مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی وتویەتی "دڵنیایش دەدەین لەگەڵ لایەنی پۆلیس لەسەر ھێڵین بۆ دۆزینەوەی تاوانباران تاوەكو دەستگیربكرێن و روبەرووی یاسا بكرێنەوە".



PM:09:48:02/04/2022