عادل عەبدولمەهدی بۆ دیاریكردنی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشنیارێك دەكات


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق پێشنیاز دەكات یەكلاییكردنەوەی كاندیدی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق بە دەنگدانی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و چوارچێوەی هاوئاهەنگی بێت. 
 
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق لە فەیسبووكی خۆی ئەو پێشنیازەی بڵاوكردۆتەوە و اوا دەكات هێزە شیعەكان بگەڕێنەوە بۆ ئەزموونی ساڵی 2006 بۆ یەكلاییكردنەوەی كاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆك وەزیران، ئەویش لە رێگەی دەنگدانەوە.
 
ساڵی 2006 پەرلەمانتارانی هاوپەیمانی نیشتیمانی شیعە، كە ئەوكات سەرجەم لایەنە شیعەكانی لەخۆ دەگرت، پرۆسەی دەستنیشانكردنی كاندیدی  سەرۆك وەزیرانیان بە دەنگدان لەنێوان ئیبراهیم جەعفەری و عادل عەبدولمەهدی یەكلایی كردەوە، ئەوكات جەعفەری زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و بۆ ماوەیەكی كەم بووە سەرۆكوەزیران. عادل عەبدولمەهدیش لە ساڵی (2018 تاوەكو 2019) پۆستەكەی وەرگرت، بەڵام دواتر لە ژێر گوشاری خۆپێشاندەران دەستی لەكاركێشایەوە.



PM:07:07:04/04/2022