سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" وەزیری دارایی ماوەیەکی دورودرێژە لە ماڵەوە کارەکانی جێبەجێدەکات و بڕیاریداوە نەچێتەوە وەزارەت"، دەشڵێت" ئێستا دۆخی دارایی حکومەتی هەرێم زۆر باشە و حکومەت قەیرانی دارایی نەماوە، بەڵام دۆخی دارایی خەڵک خراپه".
زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" گرنگترین سه‌رچاوه كه بریتیه له ٨٥% ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان فرۆشتنی نه‌وته، وه نرخی نه‌وتیش به‌وشێوه‌یه به‌رزبوویه‌وه ده‌كرێت بڵێین، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌دۆخێكی دارایی زۆرباشدایه به‌ڵام من بۆ ژیانی خه‌ڵك ناڵێم به‌ڵكو بۆ باری دارایی حكومه‌ت ده‌ڵێم، كه ئێستا له باری دارایی زۆر باشدایه، بۆیه پێویست ده‌كات حكومه‌ت هه‌م له كاتی خۆیدا مووچه بۆ مووچه‌خۆران دابین بكات هه‌م ئه‌و پرۆژانه‌شی كه له‌ڕابردوودا به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه په‌كیان كه‌وتووه و وه‌ستاون ئێستا پێویستیان به‌وه هه‌یه بخرێنه‌وه گه‌ڕ و بخرێنه‌وه كار".
وتیشی" ئێستا هیچ بیانویه‌ك نییه بۆئه‌وه‌ی كه مووچه دوابكه‌وێت به‌داخه‌وه بارودۆخی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكیش خراپه به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌وه هه‌مووما ئه‌وه ده‌زانیین ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان مووچه‌خۆرن له فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان ئێستا بارودۆخێك هاتۆته پێش كه مووچه‌كانیش به‌وشێوه‌یه دواده‌كه‌وێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به‌و دواكه‌وتنه‌ی مانگی پێشووه‌وه هه‌بووه كه مانگی یه‌ك له مانگی دوودا دواكه‌وتووه و مانگی دووش له سێ وه مووچه ڕاگه‌یه‌نرا به‌وشێوه‌یه دواكه‌وتووه".
لەبارەی دەنگۆی بلۆککردنی پارەکانی هەرێم لە بانکەکانی لوبنان لە دوای راگەیاندنی مایەپووچبونی وڵاتەکە زیاد جەبار وتی" ئه‌وه له شوێنێكی فه‌رمیه‌وه قسه‌وباسی له‌سه‌رنه‌كراوه به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان بیستوه ده‌كرێت له‌داهاتودا له كۆبونه‌وه‌كانی خۆماندا قسه‌وباسی له‌سه‌ربكه‌ین و پرسیار ڕوبه‌ڕوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی داوای ڕونكردنهوه له حكومه‌ت بكه‌ین".
سەبارەت بەوەی ده‌وام نه‌كردنی وه‌زیری دارایی سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی و ئابوری پەرلەمانی باسی لەوەکرد، وه‌زیری دارایی به فه‌رمی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشکەش كردووه و بڕیاریداوه جارێكی تر نه‌چێته‌وه ئه‌و وه‌زاره‌ته، ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه له ماڵه‌وه كاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات بۆئه‌وه‌ی ئیشوكاره‌كان نه‌وه‌ستێت به‌ڵام هه‌تا ئێستا وه‌ڵامی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی نه‌دراوه‌ته‌وه، بەڵام بڕیاری خۆیداوه كه ناچێته‌وه وه‌زاره‌ت.