دیالە .. بەهۆی خۆڵبارینەوە هێزەکان خرانە ئامادەباشیەوە

لە پارێزگای دیالە کە دەکەوێتە باشوری هەرێمی کوردستان حاڵەتی ناکاوی بەهۆی خۆڵبارینەوە راگەیاند، هەروەها هێزەکانیان خستە ئامادە باشیەوە بۆ بەرگرتن لە چەکدارانی داعش تا سود لەو کەشە خراپە وەرنەگرن.

ئەمڕۆ هەینی ٨ ی نیسان لە ئەنجامی بەردەوامی شەپۆلی خۆڵبارین، هێزە ئەمنییەکانی سنوری پارێزگای دیالە بەهۆی مەترسی هێرشی داعش و سود وەرگرتنی لە ناجێگیری رەوشی کەشوهەوا، کەوتنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

بەپێی راگەیاندنی پارێزگاکە بڕیارەکە ١٣ ناوچەی پارێزگاکە دەگرێتەوە.

لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە شەپۆلێکی بەهێزی خۆڵبارین رووی لە عێراق کردووەو ئاستی بینین بەتەوای لاواز بووەو بە سەدان هاوڵاتی لەسەرتاسەری عێراقدا گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.



PM:07:27:08/04/2022