پارەی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی هەولێر دابەش دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەو جوتیارانەی کە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، ئەمڕۆ سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان". 

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکاتەوە، کە گەنمیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردووە، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان بۆ ساڵی (٢٠٢١). 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە جوتیاران چەند بەڵگەنامەیەکیان پێ بێت کە بریتین لە، کارتی نیشتمانی یاخود نفوس و وەکالەی گشتی و وەکالەی تایبەتی (٢٠٢١) کە پشتراست کرابێتەوە لەگەڵ وەکالەی ساڵی (٢٠٢٢)، هاوکات پێویستە لەسەر ناوی خۆی گەنمەکە پێشکەش کرابێت.


AM:09:35:11/04/2022