لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

بڕیارە سبەی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی چەکی پارەی گەنمی ئەو جوتیارانە بکرێت کە ساڵی  ٢٠٢١ گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی نیسان، سایلۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەوجوتیارانەی، کە بۆ ساڵی ٢٠٢١ گەنمیان ڕادەستی سایلۆی سلێمانی کردووە و تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، رۆژی سێشەمە بەرواری سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیمان بکەن لە ناحیەی پیرەمەگرون بەمەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.

باسی لەوەشکردووە، ئەو جوتیارانەی گەنمیان ڕادەست بە بنکەی وەرگرتنی گەنمی سیروان کردووە لە پارێزگای هەڵەبجە، تا ئێستا شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە  سبەینێ سێشەمە  کاتژمێر (١٠) ی سەرلەبەیانی سەردانی بنکەی ناوبراو بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی شایستە داراییەکانیان.


ئەمەش لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو وەزارەتی بازرگانی بڕی ١٢٥ تۆن گەنمی جوتیارانی وەرگرتووە کە نرخەکەی بەبڕی ٦٥ ملیار و ٧٦٣ ملیۆن دینار بووە.

 

 



PM:03:15:11/04/2022