بەرپرسێكی باڵای روسیا پێشبینییەك بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ئاشكرا دەكات


وەزیری وزەی ڕوسیا پێشبینی دەكات نرخەكانی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بگاتە 150 دۆلاری ئەمریكی و ئاماژە بەوەش دەكات، بەهۆی دۆخی جیۆسیاسیی‌و ئابوورییەكانی ئێستای جیهان ڕێگرن لەوەی پێشبینیی دروست بۆ نرخی نەوت بكرێت".

نیكۆلای شۆلگین، وەزیری وزەی ڕوسیا بە رۆژنامەیەكی وڵاتەكەی راگەیاندووە "هەڵبەزو دابەزی نرخی بەرمیلێك نەوت لەنێوان 80 بۆ  150 دۆلار لەماوەی داهاتوودا ڕێی تێدەچێت، ئەركی ئێمە ئەوە نییە تەنها مەزەندەی نرخەكانی نەوت بكەین، بەڵكو دەبێت كار لەسەر گەرەنتیكردنی بەردەوامی كاركردنی پێشەسازی نەوت بكەن".

ناوبراو روونیكردۆتەوە "ئەو دۆخە نادڵنیایەی ئێستا هەیە بۆتە ڕێگر لەبەردەم پێشبینییەكاندا، بەتایبەت كە ئەگەر بێتوو ڕەفتارە نابونیادنەرەكانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لەبەرچاو بگیرێت، پێشبینییەكانی پێشووتر گۆڕانكارییە جیۆسیاسیی‌و ئابوورییەكانیان لەبەرچاو نەگرتووە".




PM:12:41:14/04/2022