وێنەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاتی سەردانیکردنی بۆ مەزاری ئەنفالکراوان لە هەرێم مێژووی وێنە، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٠
سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی تێپەڕبوونی (٣٤) ساڵەی ئەنفال پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پێویستە تاوانەکانی ئەنفال هاندەرمان بێت بۆ کارکردن لەپێناوعێراقێکی دیموکراسی و سەقامگیر".
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی حکومەی عێراق لە تویتێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" تاوانەکانی ئەنفال دژی گەلی کوردمان بە دەیان هەزار کوردی تێدا بوونە قوربانی و سیاسەتەکانی رژێمی دیکتاتۆریان ریسوا کرد".
ئەوەشی خستەڕوو، (٣٤)هەمین ساڵیادی ئەنفال، هاندەرمانە بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی دیموکراسی کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بێت و بەرەنگاری ئەو ئەتوارانەش ببێتەوە کە دیکتاتۆریەت و دوژمنکاری دەگێڕنەوە.