پلاندانانی عێراق: هەوڵ دەدەین ئاست و توانای كۆمەڵگەی عێراقی بۆ كاری بە سوود بەكار بهێندرێت


وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەرقاڵی دانانی پلانێكی درێژخایەنە بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی عێراقی بۆ بەرهەمهێن بگۆڕدرێن و ئاستی ئابوری باشتر بچێت.

وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، كۆبوونەوەیەك لە نێوان خالید بەتال ئەلنەجم، وەزیری پلاندانانی عێراقی و لیژنەی نوێكردنەوەی بەڵگەنامە نیشتمانییەكان، بۆ دیاریكردنی پلانی درێژخایەن و سیاسەتی دانیشتوان لە عێراق بەڕێوەچوو، مەبەست لێی ئەوەیە بەغدا بەردەوامە لە گۆڕینی سیاسەتی دانیشتوان بۆ ئەوەی پێكهاتەی كۆمەڵگەی عێراقی بۆ بەرهەمهێن و ئیجابی بگۆڕدرێن و ئاستی ئابووری عێراق بەرەو باشتر بچێت.

خالید بەتال ئەلنەجم، وەزیری پلاندانانی عێراق رایگەیاندووە "پلان و رووبەڕووبوونەوەكان بۆ دانانی سیاسەتێكی گونجاوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەكانی دانیشتوان، لە نێویاندا گرنگیدان بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، و پیرو پەكەوتتە و منداڵان، بەو ئاراستەی كە جۆری ژیانیان بگۆڕێت و لە خزمەت كۆمەڵگە و خێزاندا بێت".

بەپێی ئامارەكانی حكومەتی عێراقی، ئێستا  ژمارەی دانیشتوان 37 ملیۆن و 500 هەزار كەسن بە هەرێمی كوردستانیشەوە، پێشبینیش دەكرێت بۆ ساڵی 2050 ژمارەی دانیشتوان بگات بە پەنجا ملیۆن كەس.



PM:01:08:15/04/2022