مەسرور بارزانی: داعش خۆی کۆدەکاتەوە بۆ شەڕێکی قورس لەگەڵ پێشمەرگە

‌مەسرور بارزانی
راوێژکاری ئەنجومەنی نیشتمانی مەسرور بارزانی دەڵێت" راپۆرتە نهێنییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە داعش خەریکی خۆ کۆکردنەوەیە بۆ پەلاماردانێکی قورسی هێزی پێشمەرگە".
لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی ناوداری ئەمەریکی واشنتن پۆست، مەسرور بارزانی داوا لە ئەمەریکا دەکات کە کۆمەکی سەربازی راستەوخۆ پێشکەش هەرێم بکات کە بەتەنها شەڕی چەکدارانی داعش دەکات.
مەسرور بارزانی دەڵێت" ئەو سنورەی هەرێـمی کوردستان لە داعش جیادەکاتەوە سنورێکی زۆر درێژە، زۆربەی هێزەکانمان لەو سنورەن، بەلآم نازانین ئەو کارە  چەند دەخایەنێت، چونکە ئەوە لەدەرەوەی تواناکانی ئێمەیە".
ئەو داوا دەکات بەراستەوخۆ ئەمەریکا چەک بدات بە کورد نەک لەڕێگای عێراقەوە.
بارزانی دەڵێت" کورد پارە لەدەرەوە قەرز دەکات بۆ ئەوەی پارەی پێشمەرگەی لێبدات، "ئـێمە پێوستمان بە یارمەتی مادیش هەیە تا یارمەتی پەنابەران بەدەین".



AM:07:53:25/07/2014