قائیمقامییەتی
سلێمانی بڕیاریدا بە داخستنی کارگەی ماستەر ستیل، ئەوکارگەیەی لەماوەی
ڕابردوودا تەقییەوە و تێیدا کارمەندێک گیانی لەدەستدا .
قائیمقامییەتی سلێمانیڕایگەیاند
" بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی گیانی کارمەندەکانی
بڕیاریانداوە کارگەی ماستەر ستیل-ی تایبەت بە توانەوەی ئاسن لە ناوچەی تانجەرۆ
دابخەن و خاوەنەکەشی رووبەڕووی یاسا بکەنەوە.
قائیمقامییەتی
سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک
ئاماژەی بەوەکرد " کارگەی ماستەر ستیل- ی تایبەت بە توانەوەی ئاسن لە ناوچەی
تانجەرۆ بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و نەپاراستنی گیانی ئەو
کارمەندانەی لەو کارگەیە کاردەکەن، بە بڕیاری لیژنەکانی قائیمقامییەتی سلێمانی
داخرا".
هەرلەو بارەیەوە، شیرین
حەمە ساڵح سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە لیژنە هاوبەشەکان باسیلەوەکرد "
ئەو کارگەیە هیچ مەرجێکی سەلامەتی کارمەند و رێنماییە تەندروستییەکانی تێدا
پەیڕەونەکراوە، بە تایبەتی هیچ یەک لە بنکەی تەندروستی،ئەمبوڵانس و ئامێری سۆنەری
مواد کە یەکێکە لەو ئامێرانەی ماددە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات، لەو کارگەیەدا
نەبووە، لەبەر ئەو هۆیانەش بڕیاردراوە بە داخستنی ئەو کارگەیە".
وتیشی " لە
ئێستادا ئەو کارگەیە داخراوە و تاوەکو ئەو کاتەشی پابەندی مەرج و رێنماییەکان
دەبێت، هەروەها رێککاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەشی دەگیرێتەبەر".
دوای ئەوەی لە چەند
رۆژی رابردوو تەقینەوەیەک لەو کارگەیەدا روویداو بەوهۆیەشەوە کارمەندێک گیانی
لەدەستداو و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.