چوار رۆژ لە مانگی ئایاردا پشووی فەرمییە

لەسەرەتای مانگی داهاتوو، ئایارەوە پشووەکانی ئایار و جەژنی رەمەزان دەستپێدەکات و چوار رۆژ پشووە.

بەپێی خشتەی پشووەکان، یەک ئایار کە رۆژی کرێکارانی جیهانە لە عێراقیش وەک زۆر وڵاتی جیهان پشووی فەرمییە.

بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە کە ئەگەر زۆرە ٢ ئایار یەکەم رۆژی جەژن بێت، سێ رۆژ دەکرێت بە پشووی فەرمی.

پێش هاتنی مانگی ئایار لەم مانگەدا مانگی نیسان رۆژی چوارشەممە ٢٠ی ئەم مانگە بەهۆی جەژنی چواشەممەی سوری ئێزیدییەکان پشووی فەرمییە لە هەرێم.



PM:09:00:17/04/2022