لە عێراق پشووی ڕۆژانی جەژن ڕاگەیەندرا

حكوومه‌تی عێراق  پشووی ڕۆژانی جه‌ژنی رەمەزانی راگه‌یاند، کە تەواوی سەرەتای هەفتەی داهاتوو پشووی فەرمی دەبێت.

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" رۆژی یه‌كی ئایار، كه‌ رۆژی جه‌ژنی كرێكارانه‌، پشووی فه‌رمییه‌، هاوكات پشووی جه‌ژنی ره‌مه‌زانیش له‌و رۆژه‌دا ده‌ستپێده‌كات و تا ٥ی ٥ی ٢٠٢٢ به‌رده‌وام ده‌بێت".

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بێت، رۆژی یەكشەممە ٨ی ٥ ده‌وامی فه‌ڕمی لە سەرجەم دام و دەزگا حكومییەكان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.


PM:12:01:27/04/2022