وەزیری دارای
حکومەتی هەرێم دوای نزیکەی سێ مانگ دوورکەوتنەوە لەکارەکەی و نیشاندانی ناڕەزایەتی ئەمڕۆ گەڕایەوە سەرکارەکەی لە ئەنجومەنی وەزیران.
ئەمڕۆ ٢٧ ی
نیسان چوار شەممە، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارای حکومەتی هەرێم گەڕایەوە سەر
کارەکەی و دەستی بەکار کردەوە و کارمەندانی وەزارەتەکەشی پێشوازیان لێی کرد و
وێنەیان لەگەڵداگرت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ناڕەزایەتییەکانی
ئاواتی شێخ جەناب لەسەر کەمی دەسەڵاتەکانی بوو، دوای کۆ بوونەوەیەکی نوێنەرایەتی
گۆڕان لە حکومەت و مەسرور بارزانی کە هەندێک بەڵێنی پێدان، ئاواتی شێخ جەناب
گەڕایەوە سەر کارەکەی .