وێنە.. میریام فارس ستایلی خۆی دەگۆڕێت

میریام فارس لە نوێترین دەرکەوتنی بە ستایلە جیاوازەکەی دەبێتە جێی سەرنجی بەشێک لە هەوادارەکانی. 

گۆرانیبێژی لوبنانی، میریام فارس، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەکانی خۆی بڵاوکردەوە، کە شێوەی زۆر گۆڕاوە و سەرنجی بەشێک لە هەوادارانی بەلای خۆیدا راکێشاوە.

میریام فارس بەهۆی جوانی و شیكی و سەرنجڕاكێشیەوە ناسراوە بە (شاژنی شانۆ)، لە ساڵی (١٩٨٣) لەدایكبووە لە تەمەنی منداڵیەوە دەستی بەكاری هونەری كردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێكی ئەمەریكی كردووە، بەناوی (دانی مێتری) دوور لە چاوی كامێرا و میدیاكان، پاشان لە ساڵی (٢٠١٦) دەبێتە خاوەنی منداڵێك بەناوی جایدن.


PM:02:12:30/04/2022